مەرجەکانی بەکارهێنانی ڕاژەکانی webchinupload.com

پەڕگە = مەبەستمان لە هەموو جۆرە پەڕگەیە، بۆ نموونە zip, png, gif و هتد...
بنکەی بارکردنی وێبچن = هەموو بەشەکانی سەر بە webchinupload.com

بە کورتی

تکایە هیچ پەڕگە/وێنەیەک بار مەکە کە وەک پەڕگەی ڕووت/ Porn بژمێردرێت، هیچ جۆرە پەڕگەیەکی ماف پارێزراو بار مەکە، پەڕگەیەکی کە هۆکاری سووکایەتی کردن بە کەسێک/ لایەنێک بێت، بار مەکە، بنکەی بارکردنی وێبچن بۆ کاری پێویست و خێر بەکار ببە. بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە پەڕگەیەک لە ئەوانەی کە پێشتر وەک ناگوونجاو ئاماژەیان پێدراوە دەبێتە ئەنجامی ڕاگرتنی ئێوە لە بەکارهێنانی ڕاژەکانی بنکەی بارکردنی وێبچن و بە یەکجاری، هەروەها سڕینەوەی ئەو پەڕگانەی کە بارتان کردوون.

تایبەتمەندییەتی

لە کاتی بارکردنی هەر پەڕگەیەک ئەو جۆرە زانیارییانە تۆمار دەبن،
- زانیاری سەبارەت بە زمانی کۆمپیوتەر، وێبگەڕ، وڵات، شار، ژمارەی ئای‌پی، هەروەها کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت لەگەڵ هەندێک وردە زانیاری دیکە بۆ دڵنیابوون لە ئەوەی بەکارهێنەرانی بنکەی بارکردنی وێبچن ڕاژەکانمان بەپێی یاسای ڕێگەپێدراو بەکار دەبەن و بەکاربردنی ڕاژەکانمان نابنە هۆکاری زیان گەیاندن بە کەس/ لایەنی دیکە.

بەرپرسایەتی

هەر پەڕگەیەک کە باری دەکەیت موڵکی خۆتە وەک تاکەکەس/ڕێکخراو یان هەر جۆرە پێکهاتەیەکی دیکە، لە هەمان کاتدا دەستبەجێ مافی بەکاربردن و پیشاندانەوەی پەڕگەی ناوبراو دەبەخشیت بە بنکەی بارکردنی وێبچن بە مەبەستی باشتر کردنی ڕاژەکانمان.
 
هەموو جۆرە لێپرسینەوە و بەدواکەوتنی پاش بارکردن، لە ئەستۆی ئێوە دەبێت وەک خاوەنی بنەڕەتی پەڕگە.

زانیاری دیکە

بنکەی بارکردنی وێبچن دەتوانێت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەخت، پەڕگە بسڕێتەوە، ژمارەی ئای‌پی بخاتە لیستی ڕەشەوە / Ban بکات و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ لایەنی درووست و پەیوەندیدار بگرێت بۆ ڕێگرتن لە هەر جۆرە بەکارهێنانێکی ناشیاوی ڕاژەکانمان بە مەبەستی کۆتایی پێهێنانی بەکارهێنانی ناجۆر.
 
مەرج و خاڵەکانی سەرەوە دەکرێت نوێ بکرێنەوە هەر کاتێک بە پێویست زانرا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرانی ڕاژەکانی بنکەی بارکردنی وێبچن.
دواترین نوێکردنەوە ٢٠١٢/٥/١١ کاتژمێر ١١:٣٤ پاش ئێوارە بەکاتی ناوەندی ئەوروپا / ستۆکهۆڵم، سوید.

  • وێبچن، وێبداڕشتن، کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، ڕەنگاڵە و پرۆگرامۆکەی کوردی