ڕاژەکانمان بۆ وێبداڕێژان

وەک وێبداڕێژ دەتوانیت سوود لە خزمەتگووزاری بارکردنی پەڕگە لە وێبچن ببینیت و میوانانی ماڵپەڕ/پرۆژەکەت بتوانن پەڕگەکانیان بار بکەنە سەر ڕاژەکاری بنکەی بارکردنی وێبچن. لە خوارەوە شێوازەکانی سوود بینین لەگەڵ نموونەی کۆد بۆ هەر شێوازێک دانراوە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بەکاری ببەیت.

دانانی فۆرمی بارکردن لە نێو ماڵپەڕەکەت

بۆ ڕێگەدان بە بەکارهێنەرانی ماڵپەڕ/پرۆژەکەت پێویست دەکات فۆرمێکی بارکردن لە نێو ماڵپەڕەکەت دابنێیت کە بەکار ببرێت بۆ بارکردنی پەڕگەی ڕێگەپێدراو بۆ ڕاژەکاری بنکەی بارکردنی پەڕگە لە وێبچن. کۆدی خوارەوە بەبێ دەستکاری بەکار ببە و دەتوانیت لە هەر شوێنێک بێت لە نێو ماڵپەڕەکەت/پرۆژەکەت بەکاری ببەیت.

<form name="upload" id="upload" method="post" 
action="http://www.webchinupload.com/" enctype="multipart/form-data"> 
<input type="file" name="perrge[]" multiple required title="مەرجە پەڕگەیەک یان زۆرتر هەڵبژێریت" min="1" max="20" accept="image/*, application/x-deb, application/vnd.android.package-archive, application/x-zip, application/x-zip-compressed, application/gzipped, application/x-rar-compressed, application/zip, application/pdf">
<button type="submit" name="submit">بارکردن</button>
</form>

  • وێبچن، وێبداڕشتن، کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، ڕەنگاڵە و پرۆگرامۆکەی کوردی